بە چاودێری مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی چالاکی وەرزش و دیدەوانی و بەهاوکاری بەشی قوتابخانەو پەیمانگا ناحکومیەکان، روژی 2019/2/21 لەیاریگای یەکەی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی رۆژئاوا دوایاری پاڵەوانێتی فوتسالی قۆناغی (7_9)ی کوڕان و کچان بەرێوەچوو.
کۆلێژی سەڵاحەدین بووە پاڵەوانی کوڕان و قوتابخانەی کورد جینیەس پلەی دووەمی بەدەستهێنا، هەروەها قوتابخانەی جونیەر پلەی یەکەمی کچانی بەدەست هێنا و کۆلیژی سلێمانیش بووە خاوەنی پلەی دووەمی پاڵەوانێتیەکە.