دوای ئەوەی بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رانیە لە ڕێگای گشتاندنێکەوە داوای ھاوکاری ئارەزومەندانەی لە مامۆستایان کرد ، بۆ مامۆستا ( مراد مستەفا محەمەد ئەمین ) بەرێوەبەری (ئامادەیی سەنگەسەر )ی ئێواران لەسنوری پەروەردەی پشدەر کە توشی نەخۆشییەکی سەخت و دەگمەن بووە و چارەسەری تەنھا لە دەرەوەی وڵاتە، وەک پاڵپشتی و ھاوخەمی مامۆستایان و ناوەندەکانی خوێندنیش لە سنوری پەروەردەی ڕانیە بەو پەری دڵسۆزی و پەرۆشی بەکاری و مرۆڤ دۆستانەی خۆیان ھەستان و ھاوکاری مادییان کۆ کردەوەو بۆ گەیاندنی هاوكارییەكەش.
رۆژی 21/2/2019 مامۆستا ( محەمەد کریم ) بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕانیە بەیاوەری بەرپرسی چەند بەشێكی پەروەردەی رانیە سەردانی ماڵی مامۆستا مرادی کردو ھاوکاری زیاتر لە 40ناوەندی خوێندنیان گەیاندە دەستی ، و ھیوای زوو چاک بونەوەو تەندروست باشیان بۆ خواست .