رۆژی 21-2-2019 به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی پەروەردەی ڕۆژهه‌ڵات له هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی كۆتا یارییه‌كانی خولی باسكه‌ی كچان بۆ قۆناغه‌كانی (7 -9) ی بنه‌ڕه‌تی و (10-12) ی ئاماده‌یی (ساڵی خوێندنی 2018 -2019)ئه‌نجام دران ، سه‌ره‌تا یاری كۆتایی خولی باسكه‌ی كچان قۆناغی (7-9) له نێوان هه‌دوو قوتابخانه‌ی ده‌باشانی بنه‌ڕه‌تی و ئاڤێستای بنه‌ڕه‌تی به‌ڕێوه‌چوو و قوتابخانه‌ی ده‌باشان توانی یارییه‌كه بباته‌وه و نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت ، دوابه‌دوای ئه‌و یاری كۆتایی قۆناغی ئاماده‌ییه‌كان ئه‌نجام درا له نێوان (كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی كوردستان و دواناوه‌ندی تووی مه‌لیكی كچان ) ، كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه‌دا تۆمار كرد و دواناوه‌ندی تووی مه‌لیكیش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا ، له كۆتاییدا له لایه‌ن مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه خه‌ڵات به‌سه‌ر ڕاهێنه‌ران و دادوه‌رانی خوله‌كه و قوتابخانه سه‌ركه‌وتووه‌كاندا دابه‌شكرا ..