ئەمرۆ 21/2/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ دكتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەی سلێمانی كۆبووەوە، لەکۆبونەوەکەدا کە بەڕێوەبەری خۆیەتی ومیلاك و لێپرسراوی بەدواداچون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامادەیبون، گفتوگۆکرا لەبارەى رێنمایی و رەفتاری پیشەیی بۆ فەرمانبەرانی كەرتی پیشەیی وگشتی لەناوخۆی هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی پركردنەوەی فۆرمی دەستەی دەستپاكی كە گشتاندنی یۆ كراوە بۆ سەرجەم فەرمانگە حكومی و دامەزراوەكان، هەروەها خستنەڕووی سەرنج وتێبینیەكان لەسەر فۆِرمەكەو پێدانی رونكردنەوەی پێویست لەو بارەیەوە.