پێشانگای ساڵانەی باخچەكانی منداڵانی پەروەردەی رۆژهەڵات کرایەوە

ئەمرۆ 27-3-2019 مامۆستا (دڵشاد عومەر ) بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ، پێشانگای هاوبەشی ساڵانەی سەرجەم باخچەی منداڵانی سەر بە سنوری پەروەردەی رۆژهەڵات (ناو شار) ی لە هۆڵی قوتابخانەی پێشكەوتن بەسەركردەوەو دوای بینینی پێشانگاكە دەستخۆشی لە مامۆستایان كرد. پێشانگای هاوبەشی ساڵانەی سەرجەم باخچەی منداڵانی سەر بە سنوری پەروەردەی رۆژهەڵات (ناو شار)، ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و لە لایەن یەكەی چالاكی هونەری و رۆشنبیری قوتابخانەكانی رۆژهەلات سەرپەرشتی دەكرێت.