بەڕێوەبەری گشتی رێز لە رێكخراوێكی عیراقی دەنێت

ئەمڕۆ 1/4/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری كۆگاكان، پێشوازیكرد لە وەفدێكی رێكخراوی (مؤسسة الاسكان التعاونیة- دامەزراوەی نیشتەجێكردنی هەرەوەزی – CHF) كە رێكخراوێكی عیراقیە و بەردەوام هاوكاری كەرتی پەروەردە دەكات بە تایبەت لە پارێزگای سلێمانی، بە دابینكردنی پێداویستی قوتابخانەو خوێندنگاكان.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی رێكخراوەكەی كرد و خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشین، وە هیوای خواست هەمیشە خزمەتی كەرتی پەروەردە بكەن.
رێكخراوەكەش لەلایەن خۆیەوە بڕیاریدا بە دابینكردنی كۆمەڵێك رەحلەی دوو نەفەری بۆ كۆگاكانی پەروەردەی سلێمانی.