سیمینارێك سەبارەت بە خوێندنی پیشەیی

ئەمڕۆ 1/4/2019، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی فێركردنی پیشەیی سیمینارێكی بۆ سەرپەرشتیارانی پسپۆڕی پیشەیی و بەڕێوەبەری ئامادەییە پیشەییەكانی سنوری سلێمانی سازكرد، دوای بەشداریكردنی چەند مامۆستایەك وەك راهێنەر لە پڕۆژەی پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی و گەشەپێدانی مامۆستایانی پیشەیی.
بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیان بە ئامانجی زیاتر پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی.