ئەمرۆ سێشەممە 2/4/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنانی كرد كە سێ خولی زۆر گرنگ و ناوازەی تێدایە بۆ گەشەپێدانی بواری پەروەردە.
بەڕێوەبەری گشتی دەشتخۆشی لە بەڕێوەبەر و ستافی ئەم بەرێوەبەرێتیە كرد وە رایگەیاند ئەم جۆرە خولانە زۆر گرنگن، یەكێكیان كۆمەڵێك خاوەن كار و پیشەی كاروباری كۆمەڵایەتین لە بەرێوەبەرێتی چاودێری كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی سلێمانی.
هەروەها خولی دووەمیش بۆ لێپرسراوی كۆگاكانە كە خۆی ئەبینێتەوە لە چۆنێتی سرینەوەو ناردنی كەلوپەلەكان بۆ پەروەردە و قوتابخانەكان وە لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا ئەمە یەكەم خولە لەو جۆرە.
خولی سێیەمیش بۆ یەكەم جارە نزیكەی 1360 بەڕێوەبەری هۆڵی ئەزمونەكانی نیشتمانی بۆ پۆلی نۆ و پۆلی 12 ی ئامادەییە بۆ ئەوەی رێگری بكەین لەو كێشانەی كە ساڵانە دوبارە ئەبنەوەو هەموو ئەو زانیاریانەی كە پێویستە بۆ هۆڵی ئەزمونە گشتیەكان پۆلی 12 لێرە هەموو بەرێوبەرەكان ئەم خولە دەبینن كە ئەویش دوو ئەندام لە لیژنەی باڵاو دوو كەسی تریش وەكو ئەندامی لیژنەی لقی و دوو كەسی تریش كە هەڵگری بروانامەی دكتۆران لە زانستی دەروونناسی وانەكان ئەڵێنەوە.