ئەمڕۆ ٣ی نیسانی ٢٠١٩، مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی, فێستیڤاڵی هونەری شێوەکاری باخچەکانی منداڵانی سنوری پەروەردەی ڕۆژئاوای کردەوە.
لە فێستیڤاڵەكەدا کار‌و بەرهەمە هونەرییەکانی منداڵان و مامۆستایان خرانە ڕوو، كه گوزارشت بوون له حه‌زوو ڕوانینه‌كانی منداڵان بۆ هونەری وێنەکێشان.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی سه‌ردانی پێشبڕكێی به‌رنامه‌ی توانا‌و زانستی كرد له هۆڵی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ر كه له نێوان ئاماده‌ی رۆشنبیری كوڕان له په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا و ئاماده‌ی ره‌زی كچان له په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات ئه‌نجامدرا، به سه‌رپه‌رشتی ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده.