هەواڵ و ڕاگایاندن

باخچەی ساوایانی شێخ جەمال کرایەوە

بەئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوی حکومی و کەسایەتی شاری سلێمانی، باخچەی ساوایانی شێخ جەمال کرایەوە.

 

shex1

ئەمڕۆ 29/4/2015، بەئامادەبونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوی حکومی و کەسایەتی شاری سلێمانی، باخچەی ساوایانی شێخ جەمال کرایەوە.
لە مەراسیمێكدا بەوبۆنەیەوە، وتەی بەڕێوەبەری باخچەو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بنەماڵەی خێرخواز لەلایەن خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە پێشکەش کرا و دواتر چەند چالاکییەکی هونەری نمایشكرا.
پاشان وەک پێزانینێک لە لایەن باخچەی ساوایانی ئەختەر محمد عەلی بەگ و باخچەی ساوانی شێخ جەمال و بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتەوە دیاری ڕێزلینان پیشکەش بەو بنەماڵە خێرخوازەی شاری سلێمانی کرا .

shex4

shex2

shex3