هەواڵ و ڕاگایاندن

بە وێنە.. تەلەفزیۆنی پەروەردەیی یادی 13 ساڵەی كردەوە

ئەمڕۆ 27/5/2015، یادی 13 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی كرایەوە

 

8

ئەمڕۆ 27/5/2015، یادی 13 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی كرایەوە.
لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم و د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەك بەرپرسی حكومی، تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لە هۆڵی ولیەم یوحەنا یادی 13 ساڵەی دامەزراندنی كردەوە.
لە سەرەتای رێورەسمەكەدا دڵبەند مستەفا بەرێوەبەری تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ئاماژەیدا بە كارو چاكییەكانی تەلەفزیۆنەكەیان و هەنگاوەكان بۆ بەرەوپێشبردنی لە پێناو حزمەتكردنی هاوڵاتیان بە گشتی و پرۆسەی پەروەردە بەتایبەتی.
دواتریش د. پشتیوان سادق- وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم دەستخۆشی لە تەلەفزیۆنی پەروەردەیی كردو هیوای خواست كارەكانی فراوانتر بكات و پەخشەكەی بگاتە هەموو ناوچەیەكی كوردستان.
پاشان لەلایەن وەزیری پەروەردەو پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی پەروەردەیی چەند فەرمانگەیەكەوە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە هونەرمەند كاوەی ئەحمەد میرزا لە پای خزمەتكردنی بە بواری هونەر.
لە كۆتایی رێورەسمەكەدا كێكی 13 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لەلایەن هاوسەری پێشمەرگەیەكی شەهیدەوە بڕاو كۆتایی بە رێوڕەسمەكەهات.
تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لە ساڵی 2012 دامەزراوەو گرنگی بە بواری پەروەردەو بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگا دەدات و جگەلە هەواڵ بەرنامەی جۆراوجۆری لەسەر پەروەردەو چین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگا هەیە.

1

2

3

5

7

4

6

9