یەكەم تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9 ی بنەڕەتی دەستیپێكرد

ئەمرۆ 27/5/2019 بەئامادەبوونی مامۆستا (دلشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی یەكەم تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی لەهەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.
لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە پارێزگای سلێمانی 34 هەزارو 164 خوێندكار لە 673 هۆڵ تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدەن و 5 هەزارو 384 مامۆستاو بەڕێوەبەرو یاریدەدەرو 673 سەرپەرشتیار چاودێری و سەرپەرشتی پرۆسەی تاقیكردنەوەكان دەكەن.