رۆژی چوارشەممە 29-5-2019 ، مامۆستا (دڵشاد عومەر) بەرێوەبەری گتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی (خۆگر خالید) بەرێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ وەفدێكی نوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق/سلێمانی بە سەرۆكایەتی (سەباح حەسەن عەلی) بەرێوەبەری نوێنەرایەتییەكەو وەفدی هاوڕێی كۆبۆوەو سەبارەت بە هاوكاری و هەماهەنگی هەردوولا و چارەسەركردنی گرفتەكان و پێویستییەكانی نوێنەرایەتییەكە گفتوگۆیان كرد.