خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەرانی چەند بەڕێوەبەرێتییەک

ئەمڕۆ 30/5/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری چەند بەڕێوەبەرێتییەکی دەرەوەی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، لە پای خزمەتكردنیان و ئەنجامدانی ئەركەكانیان بەدڵسۆزانە و خەمخۆرانە.
دوای پیرۆزبایی و دەستخۆشی، بەڕێوەبەری گشتی هیوای خواست بەردەوامبن لە خزمەت و دڵسۆزییان بۆ پێشخستنی كەرتی پەروەردە.