بەڕێوەبەری گشتی پێشوازیكرد لە وەفدێكی پەروەردەی هەڵەبجە

ئەمڕۆ 1/7/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پێشوازیكرد لە مامۆستا سۆران عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجەو وەفدی یاوەری.
لە دیدارێكدا بەڕێوەبەری گشتی هەڵەبجە چەپكە گوڵی رێزلێنانی بەخشییە مامۆستا دڵشادو سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد لە پای هاوكاری و پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ پەروەردەی هەڵەبجە.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاسی كردن و بەڵێنیدا بەردەوام هاوكاریان بێت بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەردە لە ناوچەكەدا.