وەفدێكی وەزارەتی پەروەردەی عیراق سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەكات

ئەمرۆ 23/7/2019، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پلاندانان، پێشوازیكرد لە وەفدێكی نوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق.
لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا سەبارەت بە هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولادا بە ئامانجی چارەسەركردنی گرفتەكانی خوێندگەی ئاوارەكانی ناوخۆ لە پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2019- 2020.