رۆژی پێنچ شەممە مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی پلان و تەكنەلۆژیای زانیاری، لەگەڵ گروپی پەروەردەی باش سەر بە تۆڕی گەشەپێدانی پێڕەو (SDGS) كۆبۆوەو گفتوگۆیانكرد لەبارەی كێشەو گرفتەكانی پەروەردە لە سنوری سلێمانی، هەروەها تاوتوێی پرۆژە 17 خاڵییەكەی نەتەوەیەكگرتوەكان و بەدیاریكراوی خاڵی چوارەمی پرۆژەكە كرا كەتایبەت بە پەروەردەی باش، بە پێویستیش زانرا وەربگێڕدرێت بۆ زمانی كوردی بۆ ئەوەی بۆ پرۆسەی پەروەردە سودی لێوەربگیرێت.