تیروپشك بۆ وەرگرتنی منداڵان لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەچوو

رۆژی پێنچ شەممە 1/8/2019 بەئامادەبوونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی سلێمانی و نوێنەری وەزارەتی پەروەردە، لەهۆڵی پەیمانگای كۆمپیوتەر، تیروپشك بۆ وەرگرتنی منداڵان لە باخچەی منداڵانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی ( سابیس) ئەنجامدراو لەكۆی 1500 فۆرم، 90 منداڵ وەرگیران، كە 88 منداڵیان بە تیروپشك و 2 منداڵیش كە شەهیدیان هەیە بە شێوەی راستەوخۆ وەرگیران، 10 منداڵی تریش بەشێوەی یەدەگ وەرگیران.