رۆژی دووشەممە (5/8/2019) مامۆستا ( دڵشاد عومەر ) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا( عومەر محەمەد ئەمین) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی رێزلێنانیان بەخشییە (سنور بەهادین) بەڕێوەبەری خۆیەتی و میلاك و(خۆگر خالید) بەڕێوەبەری پلاندانان و (سەلام كەریم) بەڕێوەبەری پرۆگرامەكان و (ئاكۆ عەبدولمەجید) بەڕێوەبەری خوێندنی پیشەیی و(بیلال ئیسماعیل) لێپرسراوی بەدواداچوون، لەبەرامبەر ئامادەكردن و رێكخستنی وۆركشۆپی هاوبەشی زانكۆی سلێمانی و كۆلێژی پەروەردەیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كە (8/7/2019) بەڕێوەچوو.