ڕۆژی چوارشه‌ممه 7/8/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ئاماده‌بونی خۆگر خالید بەڕێوبەری پلاندانان و لیژنه‌ی ئه‌زمونه‌كان پێشوازی له وه‌فدێكی رێكخراوی یونیسێف كرد كه پێكهاتبون له كلیۆپاترا ههماههنكاری گروپی په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و عومه‌ر وه‌هاب به‌رپرسی په‌روه‌رده‌یی عێراق له رێكخراوی یونیسێف و چالاك حەسەن به‌رێوه‌به‌ری داتا‌و زانیاری له گروپی په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کرا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی خوێندكارانی په‌نابه‌ری سوری و بتێكهڵکردنیان له‌گه‌ڵ خوێندكارانی قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانی سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی .