خولی بەئەلكترۆنیكردنی قوتابخانەو خوێندنگەو باخچەكانی منداڵان بەردەوامە

خولی بە ئەلكترۆنیكردنی سەرجەم قوتابخانەو خوێندنگەو باخچەكانی منداڵانی سەرجەم پەروەردەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەردەوامەو بڕیارە سیستمی ( E-perwerde) لە (1100) قوتابخانەو خوێندنگەو باخچەی ساوایان جێبەجێبكرێت.
ئامانج لە جێبەجێكردنی سیستمەكە بۆ رێكخستنی كاروباری ئیداری و پەرەوپێشبردنی كاری قوتابخانەو خوێندنگەو باخچەكانی منداڵانە، پرۆژەكەش بەڕێوەبەرێتی پلاندانانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەرپەرشتنی دەكات.