رۆژی چوار شەممە 17/7/2019 لە هۆڵی پەیمانگای كۆمپیوتەر ئاهەنگی دەرچوانی خولی یەكەمی پەیمانگای راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی سلێمانی بەڕێوەچوو، لە سەرەتای ئاهەنگەكەدا دوای هاتنەژوورەوەی دەرچوان، مامۆستا عەبدوڵا حەمە سەعید بەڕێوەبەری پەیمانگاكە و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتەیەیان پێشكەشكرد.
لەوتەكەیدا مامۆستا عومەر پیرۆزبایی لە دەرچوان كردوو هیوای خواست بتوانن رۆڵیان هەبێت لە پێشخستنی ئاستی زانستی و پەروەردەیی خوێندن و بتوانن لە رێگەی شارەزایی و ئەزمونی خۆیان كەموكوڕییەكان پڕبكەنەوە. دواتریش بڕوانامە بەخشرایە دەرچووان.
پەیمانگای راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی سلێمانی لە ساڵی 2013 كراوەتەوەو لە نۆ بەش پێكهاتوە،ئەو مامۆستایانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن بە تەواوكردنی خولێكی دوو ساڵە لەپەیمانگای راهێنان بڕوانامەكانیان دەبێتە بەكالۆریۆس ژمارەی دەرچوانی خولی یەكەمیش 401 دەرچوو بوو.