ئەمڕۆ 15/7/2019، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە وەفدێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەردەی بەغدا- كەرخ.
وەفدەكە پێكهاتبوو لە بەڕێوەبەری فێركردنی گشتی و لێپرسراوی پەروەردەی تایبەت و ژمارەیەك سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی پەروەردەی تایبەت، ئامانجی سەردانەكەشیان بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەسەركردنەوەی رەوشی پەروەردەی تایبەت بوو لە پارێزگای سلێمانی و دروستكردنی پردی پەیوەندی و هەماهەنگی لەو بارەیەوە.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لێكردن بۆ سەردانەكەیان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیاندا بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی پەروەردەی تایبەت.