قوتابخانەو باخچەكانی (وایز) خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ 28/11/2019، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە تاریق نەجیب سەرپەرشتیاری گشتی قوتابخانەو باخچەكانی (وایز) و وەفدێكی یاوەری.
لە دیدارێكداو بە بۆنەی رۆژی (سوپاس)ی قوتابخانەو باخچەكانی وایز، خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشییە هەر یەك لە (مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەهرۆز محەمەد بەڕێوەبەری بەشی قوتابخانەو پەیمانگا ناحكومییەكان)، لە پای پاڵپشتیكردنیان و دڵسۆزییان لە خزمەتكردنی كەرتی پەروەردەو خوێندن.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی كردن و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن لە پەرەپێدانی پڕۆسەی فێركردن و پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو وەك ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوایەتی.