وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پیرۆزبایی له‌ ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌ ده‌كات به‌بۆنه‌ی گۆڕینی بۆ سیستمی HD

به‌رێز ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی و به‌ ئاماده‌بونی سه‌رپه‌رشتیاران به‌شدارییان له‌ مه‌راسیمی گۆڕینی سیسته‌می په‌خشه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌ بۆ سیستمی (HD) كرد.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ وته‌یه‌كیدا پیرۆزبایی له‌ به‌رێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی ته‌له‌فزیۆن كرد كه‌ توانیویانه‌ خزمه‌ت به‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ بكه‌ن و خوێندكاران سوودمه‌ندبوون له‌ په‌خش كردنی وانه‌كان، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌ كوالێتی به‌رزتر په‌خش ده‌گه‌یه‌ننه‌ ناو ماڵه‌كان و له‌ هه‌موو كوردستان په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر سیستمی (DVBT) هه‌یه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی كۆمپانیای میكس میدیای كرد كه‌ به‌ خۆرایی په‌خشه‌كه‌یان بۆ ده‌گوازێته‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری كوردستان.
شایه‌نی باسه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه‌ بودجه‌ی تایبه‌ت ته‌رخانكراوه‌ بۆ گۆڕینی سیسته‌می په‌خشه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌ بۆ سیستمی (HD).