بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێر دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤/١٢/٢٠١٩، بەڕێز مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری چیمەن عبداللە علی بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی لەلایەن تریفە محمد عبداللە بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێرو مامۆستا تەها قادر سەرپەرشتیاری یەکەم لە پەروەردەی شارباژێر پێشوازیان لێ کرا.
لە سەردانەکەیدا بەڕێوەبەری گشتی قوتابخانەکانی (بەردە زەرد-سنکێ-قەیوان)ی بنەڕەتی و ئامادەییەکانی (واژەی تێکەڵ و دانەری تێکەڵ)ی لە سنووری پەروەردەی شارباژێر بەسەر کردەوە بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی خوێندن و پرۆسەی پەروەردە و سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکارانیش خواست.