سەردانی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

ئەمڕۆ 6/1/2020 مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرو لێپسراوی بەشەکانی ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی تەلەفزیۆنی پەروەردەییان کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن (دڵبەند مصطفی) بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی پەروەردەییەوە پێشوازییان لێکرا.
لە سەردانەکەیاندا بۆ تەلەفزیۆنی پەروەردەیی پیرۆزباییان لە بەڕێوەبەرو ستافی تەلەفزیۆنەکە کرد بە بۆنەی گۆڕینی سیستمی تەلەفزیۆنەکەیان بە(HD) و هەروەها بەڵێنیان دا کە هاوکاریان بن بۆ زیاتر پێش خستنی تەلەفزیۆن و بۆ ئەوەی بتوانن بە هەموویان زیاتر خزمەت بە کەرتی پەروەردە بکەین لە بواری ڕاگەیاندن و لەو ڕێگایەوە قوتابیان و مامۆستایان زیاتر سوودمەند بن.