كۆبوونەوە لەگەڵ رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان

ئەمڕۆ 27/11/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، پێشوازیكرد لە وەفدێكی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان.
لە كۆبوونەوەیەكدا چەند تەوەرێكی تایبەت بەكەرتی پەروەدە گفتوگۆی لەبارەوەكرا، رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان پێشنیاری كرد بەئامانجی بەرەوپێشچوونی كەرتی پەروەردە لە ناوچەكەدا سەنتەرێك دروستبكەن بۆ خوێندنی تایبەت، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.