ئەمرۆ 21/11/2017 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پەرلەمانتاران و لێپرسراوان و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان و رێكخراوەكان، دیداری بنیاتنانەوەی كەرتی پەروەردە لەو ناوچانەی كە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەكەوتووە بەڕێوەچوو.
سەرەتای دیدارەكەش بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد، دواتر وتەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و چەند وتارێكی تر پێشكەشكرا سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم خوێندن لەوناوچانەی زیانیان بەركەوتووەو بەپەلە نۆژەنكردنەوەی بینای قوتابخانەو خوێندنگا زیان لێكەوتووەكان.