ئەمڕۆ 20/11/2017، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات و نوێنه‌رانی یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری و یه‌كێتی مامۆستایان و چالاكی هونه‌ری و كه‌سایه‌تییه به‌شداربوه‌كان، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی چه‌ندلایه‌نێكی سیاسی و مامۆستایان و میوانان، رێوڕەسمێك بەبۆنەی تەواوبوونی پڕۆژه‌ی فراوانكردنی قوتابخانه‌ی قڕگه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجامدرا، كه بریتییه له دروستكردنی (6) پۆلی خوێندن به‌هه‌موو پێداویستییه‌كانیانه‌وه، له‌سه‌رئه‌ركی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی خێرخواز‌و دڵسۆزی سنوره‌كە به هاوكاری ستافی قوتابخانهكە.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ش به وه‌ستان بۆ ڕێزڵێنان له گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد ، پاشان مامۆستا دڵشاد له وته‌یه‌كی كورتدا ئهركو ماندوبوونی خێرخوازانی به‌رز نرخاند‌و دەستخۆشی لێ‌كردن بۆ خزمەتكردنی پرَۆسەی پەروەردەو هیوای خواست نموونەیان زۆربێت. پاشان مامۆستا نازدار ده‌ستخۆشی لێ‌كردن، دواتر كۆمه‌ڵێك سرود و گۆرانی قوتابیانی قوتابخانه‌ی قڕگه پێشكەشكرا.
له كۆتاییدا خه‌ڵاتی ڕێزڵێنان به‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێزاندا دابه‌شكرا كه ئه‌ركی پرۆژه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتبوو، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی قڕگه‌ش سوپاسی به‌شداربوانی كرد‌و ڕایگه‌یاند كه قوتابخانه‌كه‌یان بۆ له‌مه‌ودوا كێشه‌ی سێ ده‌وامی وبێ جێیی نابێت.