بەوێنە… رۆژی جیهانی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت

بەوێنە… رۆژی جیهانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان
ئەمرۆ 3/12/2017 بەبۆنەی رۆژی جیهانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان، مامۆستا ( دڵشاد عومەر محەمەد كەریم) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند ناوەندێكی پەروەردەیی تایبەت بە فێركردنی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەتی كرد لەناو شاری سلێمانی و جگەلە بەدواداچوون بۆ كێشەو كەموكوڕییەكان ، بەشداریشی كرد لەو چالاكییانەی بەبۆنەی رۆژی جیهانی خاوەنپێداویستی تایبەت رێكخرابوون.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی باخچەی منداڵانی ئامێز و سەنتەری خاوەنپێداویستی تایبەتی لە قوتابخانەكانی ئەمین زەكی بەگ و قوتابخانەی چیای بنەڕەتی كرد و سوپاسی مامۆستاو بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی كرد لەبەرامبەر هەوڵ و كۆششەكانیان بۆ پەروەردەكردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.