خولی ڕاهێنانی تایبەت بە سیستمی ئەلکترۆنی (E-Parwarda) بۆ سەرجەم دامەزراوە ناحکومییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/١٠/٢٢ بەڕێز مامۆستا عومەر محمد ئەمین/ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت و بە ئامادەبوونی بەڕێز/ بەهرۆز محمود محمد بەڕێوەبەری قوتابخانەو پەیمانگە ناحکومییەکان سەردانی خولی کراوەی ڕاهێنانی تایبەت بە سیستمی ئەلکترۆنی (E-Parwarda) یان کرد کە بۆ سەرجەم دامەزراوە ناحکومییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کراوەتەوە لە هۆڵی خوێندنگەی کۆلێژی سلێمانی بنەڕەتی کچانی ناحکومی بەڕێوەدەچێت و لە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (٢٠٢٠/١٠/٢٠) ەوە دەستی پێ کردووەو ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و تیایدا (٧٤) دامەزراوەی ناحکومی بەشدارییان کردووە.
مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو خولە ڕاهێنانی نوێنەرانی بەشداربووی ئەو دامەزراوە ناحکومیانەیە لەسەر چۆنیەتی کارپێکردن و بەگەرخستنی ئەو سیستمەیە لە دامەزراوە ناحکومییەکاندا.
شایەنی ووتنە کە خولەکە بە هاوکاری و ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردە و بەشی قوتابخانەو پەیمانگە ناحکومییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئەنجام دراو وانەکانی خولەکەش لەلایەن نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردەو کۆمپانیای (سۆفت ماکس)ەوە دەوترایەوە.