ئەمڕۆ ٢٥ / ١٠ / ٢٠٢٠، کەمپەینی (گەڕانەوە بۆ خوێندن) لە کەمپی پەنابەرانی باریکە / سلێمانی دەستیپێکرد، ئەم کەمپەینە لەلایەن منداڵپارێزی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە-بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەهاوکاری ڕێکخراوی یونسێف بەڕێوەدەچێت — کە مەبەست لێی گەڕانەوەی ئەو منداڵانەیە کە لە خوێندن دابڕاون یاخود هەر نەچونەتە بەر خوێندن.
بڕیارە ئەم کەمپینە لە سنوری پەروەردەکانی (رۆژھەڵات -رۆژئاوا ، سەیدسادق، چەمچەماڵ، ڕانیە و پشدەر) بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بێت کە تێیدا بیست و یەک تیمی گەڕۆک لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانی هەوڵی گەراندنەوەی منداڵان دەدەن بۆ بەر خوێندن و زانیاری پێویست کۆدەکەنەوە.