کۆبونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی قوتابخانەو خوێندنگەکان

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/١٠/٢٧ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی مامۆستا عومەر محمد ئەمین بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا سەبارەت بە کردنەوەی قوتابخانەو خوێندنگەکان و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە داوایان لە گشت مامۆستایان کرد کە دەرگای قوتابخانەو خوێندنگەکان بکرێتەوەو ڕووبکەنەوە ناوەندەکانی خوێندن بە پێی ڕینماییەکانی وەزارەتی پەروەردە کە قۆناغەکانی ١و٢ ی بنەڕەتی و ١٢ ئامادەیی لە قوتابخانە دەخوێنن و قۆناغەکانی ٣ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی بە شێوەی ئەلکترۆنی دەبێت.