ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/١٠/١٩ بەڕێز( عومەر محمد ئەمین) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پلاندانان و لێپرسراوی هۆبەی بەدواداچوون پێشوازی کرد لە وەفدێکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بەمەبەستی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکە.