کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/٧/٨ مامۆستا دڵشاد عومەر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عومەر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نورەدین عوسمان بەڕێوەبەری تەکنیکی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبۆوە، بەڕێوەبەری گشتی لە کۆبوونەوەکەدا چەند ڕێنمایی و ڕاسپاردەیەکی بۆ ئامادەبووانی کۆبونەوەکە خستەڕوو سەبارەت بە خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەییەکان کە لە ڕۆژی ٢٠٢١/٧/٢٥ ئەنجام دەدرێت و تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر ٧،٣٠ سەرلەبەیانی دەست پێدەکات.