ڕاگەیەندراوی هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان

دوابەدوای تاوتوێكردنی بابەتی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایانی خۆشەویست، لەلایەن هەردوو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە.

بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم سەنتەر و داموودەزگا تەندروستیەكان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە پۆرتاڵی (KURDVAC) یان ئەم پێگە ئەلیكترۆنییە

بۆئەم مەبەستە هەموو ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێك لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت.

وەزارەتی تەندروستی — وەزارەتی پەروەردە
٢٤ ی ٧ ی ٢٠٢١