خولێکی تایبەت بە ڕێنمایکارانی پەروەردەیی

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٧/٢٧ بەڕێز مامۆستا عومەر محمد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنانی کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی خولێکی دوو ڕۆژی کە لە ڕۆژانی ٢٦ و٢٠٢١/٧/٢٧ سەنتەری باهۆز بە هاوکاری وەزارەتی پەروەردە و هۆبەی ڕێنمایکاران لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ ڕێنمایکارانی پەروەردەیی قۆناغی (١-٦)ی سنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سازکردبوو دەربارەی نەخۆشی ئۆتیزم و چۆنێتی ناسینەوەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە قۆناغەکانی منداڵاندا، خولەکە لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر سید علی سەمەدی وترایەوە.