بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی (بە کەلتورکردنی خوێندنەوەی کتێب لە ناوەندەکانی خوێندن)، وەزارەتی پەروەردە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کۆنفرانسێك بە ئامادەبوونی نووسەران لە بواری نووسینی کتێبی منداڵان و قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی . لە ڕێگەی ئەم لینکەوە گشت نووسەرەکانی ئەم بوارانە دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بە مەبەستی بەشداریکردن لەم کۆنفرانسە کە بەم زووانە چ بەشێوەی رووبەروو ( بەگوێرەی دۆخی کۆرۆنا )یاخوود بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت.
دوا کات بۆ پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە ۱٥ی۸ی۲۰۲۱
بۆ ناو تۆمارکردن لێرە کلیک بکە
وەزارەتی پەروەردە
٢٨ی٧ی ٢٠٢١