کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ ژمارەیەک سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەرو مامۆستای بنەڕەتی و ئامادەیی

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٨/٣ کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەرو مامۆستای بنەڕەتی و ئامادەیی کۆبونەوە لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەمەبەستی ئامادەکردنی فۆرمێکی تایبەت بە بەخێوکاری قوتابی و خوێندکار بۆ ئەوەی بە بەشداری بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران پرۆسەی پەروەردە بەرەوپێش ببرێت، لەمەودوا لە ڕێگەی ئەو فۆرمەوە بەدواداچوونی تەواو بۆ قوتابی و خوێندکار لە ناو خێزان و ناو ناوەندەکانی خوێندن پێکەوە ببەسترێتەوە.