سەردانی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ كۆمەڵگەی پەروەردەیی میدیای نێودەوڵەتی

ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی (٢٠٢١/٨/٤) بەڕێز مامۆستا عمر محمد امین رضا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری بەڕێز ( بەهرۆز محمود محمد) بەڕێوەبەری بەشی قوتابخانەو پەیمانگە ناحكومییەكان سەردانی كۆمەڵگەی پەروەردەیی (میدیا) ی نێودەوڵەتی نا حكومییان كرد بەمەبەستی كردنەوەی خولێكی ڕاهێنان بۆ (٣٥ ) رێنمایکاری پەروەردەیی و مامۆستای بنەڕەتی و ئامادەیی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا، خولەكە بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت و تیایدا چەندین وانەی پەروەردەیی بەسوود دەووترێتەوە