ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/٨/٥ بەرێز مامۆستا دڵشاد عمر محمد كریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی كرد لە رێكخراوی بەرهەم لەشاری رانیە كە تیایدا دەستخۆشی لە رێكخراوی ناوبراو كرد لە بەرامبەر كردنەوەی خولێكی بەهێزكردن بۆ قوتابیانی پۆلی (١ -٩ )ی بنەڕەتی بەبێ بەرامبەر لە شارەكانی ( رانیە – حاجیاوا – چوار قوڕنە ) بۆ نزیكەی (١٠٠٠)هەزار قوتابی ، وانەكانی خولەكە لەلایەن (١٠٤) مامۆستای میلاك و وانەبێژو دەرچووی زانكۆی خۆبەخش دەووترێتەوە ، خولەکە لە رۆژی ( ٢٠٢١/٧/١) دەستی پێكردووە و لە (٢٠٢١/٨/٢٥) كۆتایی دێت. پاشان مامۆستا کارۆخ عبداللە گوڵاوی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە كوردستان لەگەڵ دەستەیەك لەمامۆستایانی وانەبیژ یاداشتێكیان پێشكەش بە بەڕێوەبەری گشتی كرد سەبارەت بە كێشەو گیروگرفتە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ لە مانگەكانی ( ٢-٦ )، لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی خۆی پێ راگەیاندن لەبەرامبەر ئەرك و ماندووبوونیان و پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ داواكانیان و دووپاتی كردەوە كە ئەوەی لە ئەستۆی ئەواندا بێت كارەكانیان رایی دەكرێت.