پرسەنامە

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز ڕزگار سلیم ڕەشید/ فەرمانبەری تەکنیککار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان/ بەڕێوەبەرێتی بیناسازی ڕادەگەیەنین

کاک ڕزگار یەکێک بوو لە فەرمانبەرە سەرکەوتووەکان کە بە دڵسۆزی و لەخۆبردووییەوە ئەرکەکانی بەجێدەگەیاند.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە بەڕێزەکەی و هاوڕێ و دۆستانی دەکەین، هیوادارین خوای گەورە لێی خۆشبێت و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووری هەموو لایەک بدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی