ئێمە هەموومان پێشمەرگەین

لەمەراسیمێكدا بەدروشمی ( ئێمە هەموو پێشمەرگەین ) ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢١/١٢/٥ لە قوتابخانەو خوێندنگەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی وەك رێزێك بۆ شەهیدانی كوردستان و بەتایبەتی ئەو شەهیدانەی چەند رۆژی رابردوو كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە شەهید كران لەسنووری گەرمیان و مەخموور و هەڵیان كوتایە سەر گوندی ( خدر جیجە ) كە تیایدا سێ هاوڵاتی و چەند پێشمەرگەیەك شەهید كران ، بەو بۆنەیەوە مامۆستا عمر محمد امین بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەوەكالەت بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاواو مامۆستایان و خوێندكارانی ئامادەیی شیرینی كچان وەك وەفایەك بۆ خوێندكار ( بارزان ئیسماعیل ) مەراسیمێك ساز كرا كە لەو كارەساتەدا شەهید كراو سەرەتا بەدەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و خوێندكاری جوانەمەرگ دەستی پێكرد و چەند ووتارێك پێشكەش كرا ، پاشان مامۆستایان و خوێندكاران پشتگیری خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە دەربڕی و بەلێنیان دا كە هەردەم وەك قەڵایەك لەپشتیانەوە بوەستن كە ئەوان پارێزەری خاك و نەتەوەن .