سەردانی فرۆشگای ئامادەیی شیرینی کچان

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢١/١٢/٥ مامۆستا عمر محمد امین بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەوەكالەت بەیاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا سەردانی فرۆشگای ئامادەیی شیرینی كچانی كرد و لە چۆنێتی كوالیتی خواردن و پاك و خاوێنی شوێنەكەی كۆڵیەوە و چەند ڕێنماییەكیان پێدان بۆ زیاتر خزمەت كردنی خوێندكاران لەناو فرۆشگاكاندا و دەستخۆشیان لە ستافی بەڕێوەبردنی فرۆشگاكە كردو هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن.