سیاسەتی تێكەڵكردنی پەروەردەوفێركردنی پەنابەران

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/١٢/٥ بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئومێد صباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و د. ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەو مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و نوێنەری ڕێکخراوانی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر سیمینارێک ڕێکخرا سەبارەت بە سیاسەتی تێکەڵکردنی پەروەردەو فێرکردنی پەنابەران، چەندین بابەت و پێشنیار خرایە ڕوو بۆ میکانیزمی جێبەجێکردنی سیاسەتی تێکەڵکردنی پەروەردەو فێرکردنی پەنابەران.