کۆبونەوەی بەڕێوەبەرانی ئامادەیی و كۆمەڵگە پەروەردەیی و پەیمانگە ناحكومیەكان

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٦ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری خوێندنی ناحكومی لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەرێوەبەرانی ئامادەیی و كۆمەڵگە پەروەردەیی و پەیمانگە ناحكومیەكان كۆبوونەوە بەمەبەستی بە ئاگابوون لەرەوشی پەروەردەو فێركردن و خستنە رووی كێشەو گرفتەكانی دامەزراوە ناحكومیەكان كە تیایدا باس لەكێشەی گرێبەستی مامۆستاو فەرمانبەران و گرێبەستی نێوان كەسو كاری خوێندكاران و دامەزراوە ناحكومیەكان كرا و پێویستە بەپێی ڕێنماییەكان بێت و ڕێكاری خۆپارێزی بەرامبەر بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبەجێبكرێت و هەروەرها سیستمی e-parwarda چالاك بكرێت