ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢١/١٢/٨ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان شاهۆ عثمان قائیمقامی قەزای شارباژێڕ و مامۆستا لطیف حسین بەرێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ سەردانی شارە دێی ( كەناروێ )ی كرد بەمەبەستی كردنەوەی باخچەی مناڵانی (كلو) پاش ئەوەی لەلایەن ئەنجومەن و خەڵكی شارەدێی كەناروێ و هەردوو بەڕێزان ( حاجی أنور و بەختیار ابراهیم)نۆژەن كراوەتەوە. هەر لەدیدارەكەدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی هاوكاری یەكە ئیداریەكانی سنوورەكەو كۆمپانیاو پیاو ماقوڵانی كرد بۆ هاوكاری و پشتیوانی كردنیان لەپرۆسەی پەروەردەو فێركردن و هیوای خواست كە حكومەتی هەرێم زیاتر هاوركایان بێت بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی منداڵان و خوێندكارانی ناوچەكە ، پاشان لەمەراسیمەكەدا چەند چالاكیەكی هونەریی لەلایەن مامۆستایانی سنوورەكەو منداڵانی باخچە و و خوێندكار (هۆنیا دانا )وە پێشكەش كران و دواتر سوپاسنامەی پەروەردەی شارباژێر بەخشرا بەو مامۆستاو كەسایەتیانەی كە هاوكار بوون لەنۆژەن كردنەوەی باخچەی نابراو و ئەرك و ماندوو بوونیان بەرز نرخێنرا .