ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/١٣ بەچاودێری بەڕێز ئالان حمەسعید وەزیری پەروەردەو بەئامادەبوونی بەڕێز حەمەی حمەسعید وەزیری رۆشنبیری و مامۆستا دڵشاد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی پەروەردەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاكی هونەرو وەرزش فێستیڤاڵی شانۆیی پەروەردە گشتییەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستیپێكرد ، لە فێستیڤاڵەكەدا هەریەك لەبەڕێزان وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ووتەیان پێشكەش كردو رۆڵی شانۆیان بەرز نرخاند كە هەمیشە پێشەنگ بووە بۆ دەرخستنی كارە نامۆكانی ناو كۆمەڵگە و ئەمەش بەشێكی ترە لەو خەرمانەی شانۆیی كوردی كە بتوانن قوتابیان و خوێندكاران لەڕێگەی چالاكی شانۆییەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە خوێندكاران و ئامادەبووان ئاشنا بكەن ، هەروەها وەزارەتی ڕۆشنبیری هاوكاری وەزارەتی پەروەردە بووە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم فێستیڤاڵە و لەیەكەم ڕۆژی كارەكانیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی چالاكی شانۆییان نمایش كرد ، شایانی باسە فێستیڤاڵی شانۆیی پەروەردە گشتیەكان بەبەشداری ( پەروەردە گشتیەكانی هەرێمی كوردستان و بەشی خوێندنی كوردی لەبەڕێوەبەرێتی پەروەردەی كەركووك) لەڕۆژانی (١٣ و١٤ و ٢٠٢١/١٢/١٥) ئەم فێستیڤاڵە بەردەوام دەبێت لە دوو كاتی جیاوازدا بەیانیان كاتژمێر (١٠) و پاش نیوەڕوان كاتژمێر (٣) دەست بەكارەكانیان دەكەن .