لە ژێر دروشمی (كۆرۆنا ژیان ناوەستێنێت )و لەچواچێوەی فێستیڤاڵی ساڵانەی چالاكی هونەریی قوتابخانەكانی هەرێم و لەپاش نیوەڕۆی رۆژی یەكەمی فێستیڤاڵ ٢٠٢١/١٢/١٣ لەهۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی كاتژمێر (٣)ی پاش نیوەڕۆ بەئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عمر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار ، (بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان /بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی كەلار )شانۆگەریەك لەلایەن چەند قوتابیەكەوە نمایش كرا كە تیایدا باس لە چۆنێتی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرناو پاراستنی ژینگەو ئاراستەكردنی منداڵان دەکرا لەو بوارەدا ، بەكۆتایی هاتنی ئەم شانۆگەریەش ڕۆژی یەكەمی فێستیڤاڵ كۆتایی هات